ئێران؛ خواردنی گۆشتی سور دوو هێندە و مرێشک 30% کەمی کردوە

ئێران: بەهۆی دۆخی ئابورییە خواست لەسەر ماسی نەماوە و رەوانەی دەرەوە دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەهۆ دۆخی خراپی ئابورییەوە بەکارهێنان و خواردنی گۆشتی سور و مریشک لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و زۆربەی ماسیی ئەو وڵاتە رەوانەی دەرەوە دەکرێت.

مەسعود رەسوڵی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی گۆشت و ماددە پڕۆتینییەکانی ئێران ئاشکرای کرد؛ لە یەک ساڵی رابردودا خواست لەسەر گۆشتی سور بە رێژەی 50% کەمی کردوە و هاوکات خواست بۆ گۆشتی مریشک بە رێژەی 30% کەمی کردوە.

ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ساڵی رابردودا کە 700 کارگەی لەقتو نان و پێچانەوەی گۆشت و مریشک و ماسی لە ئێران هەبوە تەنها 120 کارگەیان لە ئێستادا کار دەکەن و بەهۆی کەمبونەوەی خواست و کڕینی ئەو ماددە خۆراکییانە 20%ی کارگەکان بە تەواوەتی داخراون و نەماون.

بە وتەی ئەو جگە لە کەمبونەوەی خواست لەسەر گۆشتی سور و مریشک، بەهۆی ئەوە نرخی ماسی لە ئێران زۆر بەرز بوەتەوە و توانای کڕینی خەڵک زۆر کەمی کردوە زۆربەی گۆشتی ماسی رەوانەی دەرەوەی وڵاتەکە دەکرێت.

بە پێی ئەو نرخانەی بڵاو کراونەتەوە یەک کیلۆ گۆشتی سور لە ئێران دەگاتەوە 500 هەزار تمەن و نرخی گۆشتی بەرخ 870 هەزار تمەن بەڵام دەسەڵاتی وڵاتەکە نرخی رەسمی گۆشتی بە 277 هەزار تمەن راگەیاندوە.

هەر کرێکارێک لە ئێران رەنگە لە مانگێکدا شەش ملیۆن تەمەن داهاتی هەبێ کە دەتوانێت 12 کیلۆ گۆشتی پێبکرێت لە کاتێکدا بە پێی راپۆرتی تەندورستیی خوراکی ئەو وڵاتە زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ساڵێکدا توانای کڕین و بەکارهێنانی 12 کیلۆ گۆشتیان نییە.

دابەزینی بەهای تمەن و سزا نێودەوڵەتییەکان بوەتە هۆی قوڵبونەوەی قەیرانە ئابورییەکان و ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 49 هەزار تمەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار