ئێران پێشمەرگەیەکی پێشوی کۆمەڵە لەسێدارە دەدات

لە 51 رۆژدا 25 کورد لە لایەن ئێرانەوە لەسێدارەدراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای سێدارەی سەرکەوت ئەحمەدی ناسراو بە (ئارش) جێبەجێ کردوە.

سەرکەوت ئەحەمەدی تەمەنی 29 ساڵ و خەڵکی شاری روانسەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران  بوە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

ئەحمەدی کە لە تەموزی ساڵی 2021 لە سنوری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابو لە زیندانی (دیزڵ ئاباد) لە شاری کرماشان بە بێ ئاگارکردنەوەی پێشوەختی کەسوکارەکەی لەسێدارە دراوە.

 

وێنەی سەرکەوت ئەحەمەدی لە تەمەنی 29 ساڵ لە زیندانێکی شاری کرماشان لەسێدارەدرا

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار