هەڵەبجەییەکانیش دەستپێدەکەن…

9 مانگ لەمەوپێش



عەبدوڵای مەلا نوری

بڕیارە سبەی ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام بدەن، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی، دژ بە پەراوێزخستنی شارەکەیان.

هەروەک بڕیاریان داوە بایکۆتی مەراسیمی ١٦/٣ێش بکەن. هیوادارم ئەنجومەنی راوێژکاریەکەیان و خەڵکی سەربەرزی شارەکە، پلانیان هەبێ بۆ چالاکی و ناڕەزایەتی درێژمەودا، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ کەڵک لە ئەزمونی دەربەندیخانیەکان و پێنجوێنیەکان وەربگرن. ئازیزانی هەڵەبجە، بۆ ئەوەی رێز لە قوربانیەکانیان بگیرێت، بۆ ئەوەی وەڵامی خواستەکانتان بدرێتەوە، بۆ ئەوەی بەهێزبن، دەبێ زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی شارەکە بەشداربن لە خۆپیشاندان و چالاکیەکانی تریاندا.

بە مانایەکی تر، ئێوەی هەڵەبجەیی، ئەگەر سەربەخۆن یان سەربەهەر حیزبێکن، تکایە سبەی و تا ئەو کاتەی خواستەکانتان جێبەجێ دەکرێت، چەند هەنگاوێک لە ئینتیمای حیزبییەکەتان پاشەکشە بکەن و تەنهاو تەنها هەڵەبجەیی بون، قوربانی بون، پەراوێزخستنتان، بکەنە تاکە شوناسی خۆتان. خزمەتکردنی شارەکەتان کە بە حەق پەراوێزخراوە، بکەنە دروشمی سەرەکیتان.

گەر ئەمەتان کرد دڵنیابن دەسەڵات و تەنانەت موعارەزەش حسابتان بۆ دەکەن و دەگەن بە ئامانجەکانتان. ئێمەش بە هەمو شێوەیەک پشتیوانتانین… خوداش پشتوپەناتانبێت و سەرتان بخات…

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە

کاتژمێرێک لەمەوپێش

وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش


یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش