ئێران بەهۆی سەرپۆشەوە 17 یەکەی گەشتیاریی دادەخات

41 جار هۆشداریی دراوەتە 258 ناوەندی گەشتیاریی ئێران

تابلۆیەکی شوێنێکی گەشتیاریی ئێران کە لێی نوسراوە: شوێنی مەلەکردنی خوشکان بە پاراستن و پابەندبون بە رێکارەکان

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئاشکرای دەکات رەچاونەکردنی سەرپۆش لە وڵاتەکە زۆر زیادی کردوە و ژمارەیەک یەکەی گەشتیاریی داخراون و هۆشداریش دراوەتە ژمارەیەک ناوەندی گەشتیاریی.

عەلی ئەسغەر شالبافیان، راوێژکاری وەزارەتی میراتی کەلتوری و گەشتیاریی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند؛ لە ماوەی رابردودا بەهۆی پابەندنەبونی کچان و ژنان بە سەرپۆشەوە، 17 یەکەی گەشتیاریی لە وڵاتەکە داخراون و هاوکات هەر بەهۆی رەچاونەکردنی سەرپۆشەوە 258 ناوەندی گەشتیاریی 41 جار ئاگادرکردنەوەیان بۆ کراوە.

بە پێی لێدوانی شالبافیان ژمارەیەک هوتێل و خواردنگە و پارک و رستۆرانت لە چەند شار و ناوچەیەکی گەشتیاریی لە ئێران بەهۆی پابەندنەبون بە باڵاپۆشبون لە چوارچێوەی یاساکانی کۆماری ئیسلامی داخراون.

لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەک رابردو ناوچە گەشتیارییەکان و شوێنە گشتییەکان کۆنتڕۆل بکات و بە ناچاریی ئەو شوێنانە بە بیانوی نەگونجاوبونی جلوبەرگی کچان و ژنان و پابەندنەبونیان بە سەرپۆشەوە دادەخات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار