سەرۆکی کۆریای باکور داوای زیادکردنی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ئەتۆمیی دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون داوای کردووە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ئەتۆمیی گونجاو زیاد بکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی "Yonhap" لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی کۆریای باکوور کە ئاژانسی ناوەندی کۆریا (KCNA)یە وەری گرتوون، کیم زانیاری وەرگرتووە لەبارەی توانای ئەتۆمی وڵاتەکەی لە دامەزراوەی چەکە ئەتۆمییەکان.

کیم داوای کردووە بە "بێ کەموکوڕی" ئامادەکاری بکرێت بۆ بەکارهێنانی چەکە ئەتۆمییەکان "لە هەموو کات و هەموو شوێنێک" و گوتوویەتی: "نابێت هەرگیز بوەستین لە بەهێزکردنی توانای ئەتۆمیمان بۆ بەرپەرچدانەوە و دەبێت بەشێوەیەکی جێگیر توانای ئەتۆمیمان بەهێزتر بکەین".

سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون داوایشی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ئەتۆمیی گونجاو زیاد بکرێت.

هاوکات بەگوێرەی راپۆرتی ئەسۆشێتد پرێس، تاقیکردنەوەکانی چەک لە کۆریای باکوور چڕتر بوونەتەوە و گرژیەکانیش زیاتر بوون، ئەمەش بەهۆی مانۆڕە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار