نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە ئەوروپا دەکەن سوپای پاسدارن بخرێتە لیستی تیرۆرەوە
ئەمریکا 33 پیلانی سوپای پاسداران لە ئەوروپا ئاشکرا دەکات
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی لە نمایشی سەربازیی سوپای پاسداران
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە ئەوروپا دەکەن سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆر و دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی تیرۆر و رفاندنی هاوڵاتییانی ئەوروپای داوە.
150 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) لە نامەیەکدا بۆ جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوایان کردوە یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
لە نامەکەدا کە واژۆی 150 نوێنەری دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەمریکای لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە؛ سوپای پاسداران لە پێنج ساڵی رابردودا لانیکەم 33 پیلانی رفاندن و تیرۆر و سیخوڕیی دژی هاوڵاتییانی ئەوروپا ئەنجام داوە.
لە نامەکەدا هاتوە: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی تیرۆرە و چەند دەیەیە پیلان دژی هاوڵاتییانی ئەوروپا دەگێڕێت.
داواکارییەکەی ئەو نوێنەرانەی ئەمریکا لە کاتێکدا واشنتۆن لە ساڵی 2019 سوپای پاسدارانی خستوەتە لیستی تیرۆری وڵاتەکەیەوە و زیاتر لە 12 هەزار کەس لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندانیان کرد بۆ ئەوەی ئەو سوپایە بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا.