دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کۆتایی هات و رێژەی بەشداریکردن ئاشکرا کرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، ملیۆنێک و ٧٩٨ هەزار و ٥٠٥ کەس لە دەنگدانی دەرەوەی وڵاتدا دەنگیانداوە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵاتی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە کۆی زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس، ملیۆنێک و ٧٩٨ هەزار و ٥٠٥ کەس دەنگیانداوە کە دەگاتە نزیکەی ٥٣٪ی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات.

دەنگدانی دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیساندا دەستیپێکردبوو. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ٧٣ وڵات سندوقی دانابوو. دەنگدان لە دەروازە سنوریەکان بەردەوامە و رۆژی ١٤ی ئایاریش هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوە دەچێت.

بە گشتی زیاتر لە ٦٤ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە. ٥.٦٥٪ی دەنگدەران ژنن و پێنج ملیۆن گەنجیش بۆ یەکەم جار دەنگ دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار