دەمیرتاش: بۆچی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدرێت؟

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، بۆ گۆڕانکاری و دیموکراسی و ئاشتی پێویستە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز و کەمال کلچدارئۆغلۆ بدرێت.

لە کاتێکدا کە سێ رۆژی دیکە لە تورکیا و باکوری کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆچی دەبێت دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدرێت؟

دەمیرتاش دەڵێت بەم هۆکارانە پێویستە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدرێت: " ژنان ٪50 ێ پێکهاتەی پارتی چەپی سەوز پێک دەهێنن و بەهێزترین پارتە بۆ ژنان. لەبەرئەوەی گەنجان خاوەنی قسە و بڕیاری خۆیانن. جگە لە گەل هیچ خاوەنێکی دیکەی نییە و گەل بڕیار دەدات لەبەرئەوەی لە پەرلەماندا لەبەرامبەر دەسەڵات کاریگەرە و هاوسەنگی دەپاریزێت و ئەدای ئۆپۆزسیۆنێک جێبەجێ دەکات کە ئەنجامی دەبێت."

وتیشی، "دەیەوێت کێشەی کورد لە پەرلەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکات. لەبەرئەوەی بۆ عەرەب، تورکمان، سوریانی، عەلەوی، ئێزدی، سونی، مەسیحی، کورد، ئازەری و هەموو جیاوازییەکان تێدەکۆشێت. تاوەکو ئێستا دەنگەکانمان بە فیڕۆ نەچوون. ئەوانەی دەنگیان بە ئێمە داوە، پەشیمان نەبوونەتەوە. شەرمەزار نەبوون. ئەم جارەش بەو شێوەیە دەبیت. چاوەڕێ دەکەین، بێن و لەژێر داری پارتی چەپی سەوز کۆببنەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار