گەشەی دانیشتوانی ئێران بۆ کەمترین رێژەی 35 ساڵی رابردو دادەبەزێت

خواستی منداڵ بون و وەچەخستنەوە لە ئێران کەم دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



گەشەی ژمارەی دانیشتوانی ئێران کەم دەکات و هۆشداریی دەدرێت لە پیربونی خێرای کۆمەلگەی ئەو وڵاتە.

محەمەد تەباتەبایی، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رایگەیاند؛ گەشەی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە لە 3.9% لە ساڵی 1986 بۆ 0.6% لە ساڵی 2021 دابەزیوە و خواستی وەچەخستنەوە لە ناو خێزانەکاندا کەم بوەتەوە.

بە وتەی تەباتەبایی، ژمارەی ئێستای دانیشتوانی ئێران دەگاتە 85 ملیۆن کەس و ئەگەر وەچەخستنەوە و گەشەی ژمارەی دانیشتوان لە رێژەی ئێستادا بمێنێتەوە ئەوا کۆمەڵگەی وڵاتەکە روبەڕوی پیربونی خێرا دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوە کردوە؛ رێژەی گەشەی ژمارەی دانیشتوانی ئێران لە سەرجەم وڵاتانی رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کەمترە و لە 20 ساڵی داهاتودا گەشەی وڵاتەکە بۆ ژێر سفر دادەبەزێت کە مەترسیدارە.

بە پێی پێشبینییەکانی جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان؛ لە ساڵی 2050 رێژەی 30% کۆمەلگەی ئێران دەچێتە قۆناغی پیری و بەساڵاچونەوە و لە هەر سێ دانیشتوی وڵاتەکە، کەسێک بەساڵاچو دەبێت.

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە زۆربەی خێزانەکانی دانیشتوی ئێران بەهۆی دڵنیانەبون لە داهاتویان خواستی وەچەخستنەوەیان نییە و هاوکات ژمارەی کەمتری منداڵ بە گونجاوتر دەزانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار