قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا دەستی پێکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە تورکیا دەستی پێکرد و تاوەکو سبەینێ دوای هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت. سبەینێ خەڵکی تورکیا بۆ دیاریکردنی ١٣مین سەرۆککۆمار و نوێنەرانیان بۆ ٢٨مین خولی پەرلەمان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

هەڵبژاردنەکە ٨ی بەیانی دەست پێدەکات و تاوەکو ٥ی ئێراوە بەردەوام دەبێت. لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆوە هەموو بانگەشەیەک و راپرسیەک و هەواڵێکی لایەنگری لە میدیاکاندا قەدەغەیە.

سبەینێ کاتژمێر ٩ی شەو قەدەغەی سەر راگەیاندن کۆتایی دێت و وردە وردە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

سبەینێ لە ٦ی بەیانیەوە تاوەکو ١٢ی شەو هەموو باڕ و دوکانەکانی خواردنەوە کحوڵیەکان دادەخرێن. هەروەها قاوەخانە و ئینتەرنێت کافی و شوێنە گشتیەکان نابێت بکرێنەوە.

دوای کاتژمێر ٦ی ئێوارە شوێنە گشتیەکان دەکرێنەوە و دەتوانرێت ئاهەنگی هاوسەرگیری و ئاهەنگەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی ئەنجام بدرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار