بەگوێرەی دوایین راپرسی بێت، ئەمشەو دواشەوی دەسەڵاتی ئەردۆغانە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راپۆرتی تورکیا دوایین راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راپرسیەکە ئەمشەو دوایین شەوی دەسەڵاتی ئەردۆغانە.

جان سەلچوکی بەڕێوەبەری رێکخراوی راپۆرتی تورکیا لە تویتێکدا، ئەنجامی دوایین راپرسی رێکخراەکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوکردەوە.

جان سەلچوکی باسی ئەوە دەکات کە دوای کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە کاندیدی سەرۆکایەتی هاوکێشەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و رایگەیاند بەگوێرەی راپرسیەکەیان دەنگەکانی کاندیدەکان بەم شێوەیەیە:

کەمال کلچدارئۆغلۆ: ٥٠.٥٪ رەجەب تەیب ئەردۆغان: ٤٥.٦٪ سینان ئۆغان: ٣.٩٪ لە شەقامی تورکیادا، زۆر باسی رووخانی دەسەڵاتی ئەردۆغان دەکرێت و دەگوترێت، ئەردۆغان بە ئاسانی دەسەڵاتی رادەست ناکاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ عەبدوڵلا گول یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپیدان (ئاکەپە) کە ماوەیەک لە کابینەی ئاکەپەدا سەرۆککۆمار و سەرکوەزیریش بووە، رایگەیاند، دەسەڵات ئەنجامی دەنگدان قبوڵ دەکات.

سبەینێ ١٤ی ئایار لە ٨ی بەیانیەوە تاوەکو ٥ی ئێوارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت. دەنگدانی دەرەوەی وڵات تەواو بووە و نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس دەنگیانداوە.

سبەینێش زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە. بەگوێرەی زۆربەی راپرسیەکان کە لە دوو مانگی رابردوودا بڵاوکراونەتەوە، ئەگەر لە خولی یەکەمیشدا نەبێت، لە خولی دووەمدا کۆتایی بە دەسەڵاتی ٢١ ساڵەی ئاکەپە و ئەردۆغان دەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار