دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئەنجامى دەنگەکانى ئاشکراکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین زانیاری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 99.4٪ـی تێکڕای سندووقەکان کراونەتەوە و لە داتای گشتیدا تۆمارکراون.
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023 رایگەیاند، "ژمارەی سندووقەکان لە نێوخۆی تورکیا 192 هەزار و 214 سندووقن. تا کاژێر 09:45 خولەکی ئەم بەیانییە 99.4٪ـی تێکڕای سندووقەکان کراونەتەوە کە ژمارەیان 192 هەزار و 187 سندووقە و 27 سندووق ماون کە بکرێنەوە".
لە دەرەوی تورکیا 9 هەزار و 594 سندووق هەبوون؛ 8 هەزار و 65 لەو سندووقانە کراونەتەوە.
ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەدا کە بەگوێرەی ئەم ئەنجامانە؛ لە کاژێر 09:45 رێژەی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 49.40٪ـە و رێژەی دەنگی کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 44.96٪ ـە.
هەروەها سینان ئۆغانی بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.2٪ و موحەڕەم ئینجەی بەربژێری پارتی مەملەکەت کە سێ رۆژ بەر لە دەنگدان کشایەوە 0.44٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
یەنەر تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته ئه‌و پارتانه‌ی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 7ی هه‌ڵبژاردنیان تێپه‌ڕاندووه بریتین له، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی سه‌رله‌نوێ ره‌فاح و پارتی یه‌كێتیی مه‌زن له هاوپه‌یمانیی جمهوور، پارتی گه‌لی كۆماری و ئیی پارتی له هاوپه‌یمانیی میلله‌ت و پارتی سه‌وزه‌كان و چه‌پی ئاینده و پارتی كرێكارانی توركیا له هاوپه‌یمانیی ره‌نج و ئازادی.