ژمارەی کورسیەکانی کورد و چەپەکان بەگوێرەی شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لەم شارانەدا پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد و ئامارەکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

ئامەد؛  پارتی چەپی سەوز لە ئامەد سەدا ٦٣ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و ٨ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.

وان؛  پارتی چەپی سەوز لە وان بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٥ی دەنگەکان ٥ پەرلەمانتاری بە دەستهێناوە.

ڕحا ؛ پارتی چەپی سەوز لە ڕحا بە بەدەستهێنانی سەدا ٢٦ی دەنگەکان ٤ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

مێردین ؛ پارتی چەپی سەوز لە مێردین بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٥ی دەنگەکان ٤ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

جۆلەمێرگ ؛ وەک چاوەڕوان دەکرا پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ هەر ٣ پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە بە تەنها خۆی بەدەستهێنا.

ئیدر؛  پارتی چەپی سەوز بە بەدەستهێنانی سەدا ٤٥ی دەنگەکانی ئیدر ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

شرنەخ ؛ پارتی چەپی سەوز لە شرنەخ ٣ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان لە ئەنقەرە کرد.

ئێلح؛  پارتی چەپی سەوز لە ئێلح بە سەدا ٦٠ی دەنگەکان لە کۆی ٥ پەرلەمانتار ٤ پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

سێرت؛  پارتی چەپی سەوز لە سێرت پەرلەمانتارێکی لە دەستدا و بە بەدەستهێنانی نزیکەی سەدا ٥٠ی دەنگەکان ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

بەدلیس؛  پارتی چەپی سەوز بەراورد بە خولی پێشوو لە بەدلیس پەرلەمانتارێکی زیاتری بە دەستهێنا و بە بەدەستهێنانی نزیکەی سەدا ٤٠ی دەنگەکان ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

مووش؛  پارتی چەپی سەوز لە موش نزیکەی لە سەدا ٥٠ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

دێرسیم ؛ پارتی چەپی سەوز لە دێرسیم لە سەدا ٤٤ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

چەولیگ؛  پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ سەدا ٢٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئاگری ؛ پارتی چەپی سەوز لە سەدا ٥٥ ی دەنگەکانی لە ئاگری بەدەستهێنا. لە ئەنجامدا ٣ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

قەرس؛  پارتی چەپی سەوز لە قەرس بە بەدەستهێنانی سەدا ٢٨ ی دەنگەکان بوو بە یەکەمی ئەو پارێزگایە و دەنگەکانی لە دەنگی هەموو لایەنەکانی تر زیاتر بوون و لە ئەنجامدا ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئەرزرۆم ؛ پارتی چەپی سەوز لە ئەرزرۆم بە بەدەستهێنانی سەدا ١٠ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

دیلۆک؛  پارتی چەپی سەوز بە بەدەستهێنانی سەدا ٩ی دەنگەکانی دیلۆک ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئیستەنبوڵ؛  هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە ئیستەنبوڵ نزیکەی سەدا ١٠.٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

بەو ڕێژەیەی دەنگەکان، هاوپەیمانییەکە توانیی ١١ پەرلەمانتاری لە ئیستەنبوڵ رەوانەی پەرلەمان کرد.

ئەدەنە؛  پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە بە بەدەستهێنانی سەدا ٩ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

مێرسین؛  پارتی چەپی سەوز لە مێرسین لە سەدا ١٣ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئیزمیر؛  پارتی چەپی سەوز لە ئیزمیر لە سەدا ۷.۵ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ۲ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

هاتای؛ پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، کە پێکهاتەیەکی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییە لە ژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا لە هاتای ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

کۆجالی ؛پارتی چەپی سەوز لە کۆجالی بە بەدەستهێنانی سەدا ٥.٦ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئەنتالیا ؛پارتی چەپی سەوز لە ئەنتالیاوە پەرلەمانتارێکی ڕەوانەی پەرلەمان لە ئەنقەرە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار