ئەو شارانەی باکوری کوردستان و تورکیا کە دەنگی ئاکەپە کەمی کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەم شارانەی باکوری کوردستان و تورکیا دەنگی ئاکەپە کەمی کردووە لە خارپێت، ئەرزەڕۆم، روحا، دیلۆک و بەدلیس دەنگی دەسەڵات کەمی کردووە.

لە شارەکانی سەر دەریای رەش دەنگی ئاکەپە ١٠٪ کەمی کردووە. لە ریزە کە شاری ئەردۆغانە، بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ دەنگی ئاکەپە کەمی کردووە.

لە ئەرزەرۆم دەنگی ئاکەپە لە ٥٤.٨٨٪ەوە بۆ ٤٣.٢٦٪ کەمی کردووە.

لە خارپێت لە ٥٤.٦٣ەوە بۆ ٤٠.٢٤، لە روحا لە ٥٢.٧٪ەوە بۆ ٤٢.٩٩٪، لە دیلۆک لە ٥١.٤٥٪ەوە بۆ ٤٤.٩٣٪ و لە بەدلیس لە ٤٤.٧٧٪ەوە بۆ ٣٧.١٤٪ کەمی کردووە.

دەنگی ئاکەپە بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە مەڕەش لە ٥٨.٥٤٪ەوە بۆ ٤٧.٧٠٪، لە کۆنیاش لە ٥٩.٥١٪ەوە بۆ ٤٨.١٤٪ کەمی کردووە.

دەنگی ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ ٤٢.٧٪ەوە بۆ ٣٦.٢٪ و لە ئەنقەرە لە ٤٠.٢٪ەوە بۆ ٣٢.٦٪ دابەزیوە.

لە سینۆپ ئاکەپە بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨، ١٣٪ دەنگەکانی کەمی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار