هەدەپە: دەنگەکانی چەپی سەوز بۆ مەهەپە نووسراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاشکرا بوو کە لە ناوچەی بسملی ئامەدی باکوری کوردستان لە سندوقێکدا ٢٣٣ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سیستمی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردندا بۆ مەهەپە تۆمار کراون.

گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد رایگەیاند، فێڵ و ساختەکارییەکانی سیستمی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کاتێک ئاشکرابوو کە تۆماری خام و پسوڵەی مۆرکراوی سندوقی ژمارە ١٢٣٤ لە خوێندنگەی سەرەتایی ئەسما ئۆجاک لە ناوچەی بسملی ئامەد، بەراورد کران.

لەو سندوقەدا ٢٣٣ دەنگ بۆ پارتی چەپی سەوز دراون، بەڵام لە سیستمی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردندا ئەو دەنگانە بۆ پارتی نەژادپەرست مەهەپە نوسراون. مەهەپە لەو سندوقەدا یەک دەنگیشی پێنەدرابوو.

گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد وتیشی، "بەم جۆرە ژمارەیەکی زۆر سندوق بوونیان هەیە کە دەنگ بۆ مەهەپە نوسراون.

تۆماری خام و هەموو پسوڵە تۆمارکراوەکان لە سیستمی ئاماری دەستەی هەڵبژاردن بەراورد دەکرێن و ئەمرۆ سکاڵا تۆمار دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار