ڕۆیتەرز: پارتی چەپی سەوز ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی بەرفراوان بووەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چاودێرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری لە ئەوروپا (OSCE) ڕایانگەیاند، نیگەرانن لە شێوازی ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن میدیاکانی وڵاتەکەوە ونەبونی شەفافیەت لە چۆنییەتی مامەڵەکردنی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (YSK)  لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە دا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ،" سەرۆکی ئێستای تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حیزبە دەسەڵاتدارەکانی وڵاتەکە سودیان وەرگرتووە لەو هەلومەرجە نایەکسانەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕوبەڕوی بونەتەوە  لە کاتی بانگەشە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن."

ڕۆژی دوشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە  لەلایەن نێردەیەکی هاوبەشی چاودێریکردنی نووسینگەی OSCE بۆ دامەزراوە دیموکراتییەکان و مافەکانی مرۆڤ (ODIHR)OSCE (OSCE PA) و ئەنجومەنی پەرلەمانی  ئەوروپا (PACE) سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە.

 ئەو نێردەیەی کە 401 چاودێری 40 وڵاتی جیاوازی لە  سەرانسەری وڵاتەکە بڵاوکردبۆوە دەڵێت  پارتی چەپی سەوز ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی بەرفراوان بووەتەوە  بەبێ ئەوەی بڵێت کێ بەرپرسیارە و دەشڵێت هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆن لەژێر سنووردارکردندابوون ، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەن.

لە کۆنگرەکەدا جان پیتەرسن، سەرۆکی نێردەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ODIHR  بە ئەنقەرەی وت "بەداخەوە تێبینی ئەوە دەکەم کە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردن لە شەفافیەتدا نەبوون، هەروەها لایەنگری زۆری میدیا گشتییەکان لە شێوازی ڕوماڵکردندا و سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینمان تیبینی کردووە."

وتیشی،  هەڵبژاردنە کە بە گشتی " ئاشتییانە بوو" سەرەڕای ژمارەیەک ڕووداو هەروەها  شاندەکە ستایشی بەشدارییە ی هاوڵاتیانی کردوو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونی "ڕۆحێکی دیموکراسی بەهێز"ە.

باسی لەوەشکرد، "پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکان لە هەموو ئاستەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردندا شەفافیەت نەبوو و بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن کە بە شێوەیەکی گشتی بڵاوکراونەتەوە بە شێوەیەکی پێویست لێکدانەوەی بۆ نەکراوەو  و وڵامەکان بەپێی پێویست نەبوون"

هەروەها فرانک شاوەبی، سەرۆکی شاندی PACE وتی. "دیموکراسی تورکیا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆڕاگری سەلماندووە. ئەم هەڵبژاردنە بەشدارییەکی زۆری هەبوو و هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینەی پێشکەش کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، تورکیا بنەماکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دیموکراسی جێبەجێ ناکات".

فرانک شاوەبی  داوای لە حکومەتی تورکیا کرد کە ئازادی ڕاگەیاندن مسۆگەر بکات .

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەی تورکیا بە فەرمی رایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا چووەتە خولی دووەمەوە کە بڕیارە لە ٢٨ی مانگ ئەنجام بدرێت.

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چووە خولی دووەم و وتی، "28ی ئەم مانگە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەچێت."

ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەکرد، ئەردۆغان ٤٩.٢١٪، کلچدارئۆغلۆ ٤٤.٨٨٪ و سینان ئۆغان ٥.١٧٪ی دەنگەکانیان بە دەست هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار