جەهەپە سوپاسی خەڵكی ئامەدی كرد

2 ساڵ لەمەوپێش



‎هاوڵاتی

سەرۆكی ڕێكخستنی جەهەپە لە ئامەد سوپاسی خەڵكی ئەو پارێزگایەی باكوری كوردستانی كرد كە دەنگیان بە كلچدارئۆغلۆ داوە.

‎عەبدوڵا ئاكین سەرۆكی ڕێكخستنی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنانەنووسیدا سوپاسی خەڵكی ئامەدی كرد كە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دەنگیان بە كەمال كلچدارئۆغلۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكی جەهەپەداوە.

‎ئاكین وتی، ئەوان قەرزاری خەڵكی ئامەدن و هەڵوێستیان بەرز هەڵدەسەنگێنن، بەڵام خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ماوە و پێویستە زیاتر گەرم و گوڕ بن و لە خولی دووەمدا بۆ چارەسەری پرسی كورد، چارەسەری كێشەی ئابوری و دیموكراسی جارێكی دیكە دەنگ بە كلچدارئۆغلۆ بدەن. ‎

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا كلچدارئۆغلۆ لە ئامەد ٧٢%ی دەنگەكانی بەدەست هێنا. ‎لە لایەكی دیكەوە لە هەموو باكوری كوردستان زیاتر لە ٦٥%ی هاوڵاتیان دەنگیان بە كلچدارئۆغلۆ داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار