لانیکەم ٣ هەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ تۆمار نەکراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لانیکەم ٣ هەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ تۆمار نەکراون و پارتەکە سکاڵای لەسەر ٢٣٦ سندوقی دەنگدان تۆمار کرد.

رێکخستنی شاری ئەستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز سکاڵای لەسەر ٢٣٦ سندوقی دەنگدانی ٢٧ ئەستەنبوڵ تۆمار کرد کە تۆماری خامی ئەنجامی دەنگدان لەگەڵ ئەنجامی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان یەک ناگرێتەوە.

پارتی چەپی سەوز لە ٢٧ ناوچەی ئیستەنبوڵ، لە هەرێمەکانی یەک، دوو و سێ کاندیدی هەبوو. پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، لە ٢٦٣ سندوق دا پێشێلکاری ئەنجامدراوە و بە گشتی ٣ هەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز تۆمارنەکراون.

دوێنیش ناوەندی هەماهەنگی پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردن ئامارێکی لەبارەی دەنگە هەژمار نەکراوەکان بڵاوکردەوە دەڵێت، لە ئاگری ٥.١١٪ ، لە چەولک ٤.٩٥٪، لە وان ٤.٨٥٪، لە سێرت ٤.٨١٪، لە جۆلەمێرگ ٤.٥٤٪، لە بارتین ٤.٥٣٪، لە ئەردەخان ٤.٣٩٪.

هەروەها لە ئامەد ٤.٣٥٪، لە روحا ٤.٣٤٪، لە باتمان ٤.٢٢%، لە قەرس ٤.١٦٪، لە بتڵیس ٤.١٦٪، لە زونگولداغ ٤.١١٪، لە ئیدر ٤.٤٪،.لە سینۆپ ٤.١٪، لە موش ٣.٨٠٪، لە سەمسور ٣.٥٣٪، لە خارپێت ٣.٦٧٪، لە مێردین ٣.٦٤٪، لە بوردور ٣.٥٣٪، لە شڕنەخ ٣.٤٩٪ی دەنگەکان بە دەنگی هەژمار نەکراو دانراون.

ناوەندی هەماهەنگی پارتی چەپی سەوز و هەدەپە رایگەیاند، هەڵە لە ١٩٣ هەزار سندوقدا هەیە و سکاڵامان تۆمارکردووە و خاوەنداری لە دەنگەکانمان دەکەین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار