کۆمسیۆنی تورکیا ماوەی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات لەپێنج رۆژەوە بۆ دوو رۆژ کەمدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

١٤ی ئایار هەڵبژاردنە چارەنووسسازەكەی توركیا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەكلایی بووەوە و كورسی لایەنەكان لەپەرلەماندا ئاشكرا بوو، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یەكلایی نەبووەتەوەو كێبڕكێكە بەردەوامە.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ٢٨ی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، دەنگدانی دەرەوەی وڵاتیش لە ٢٠ی مانگدا دەستپێدەكات. كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كە ئۆپۆزسیۆن متمانەی پێ نییەو بەوە تۆمەتباری دەكات كە لەبەرژەوەندی دەسەڵات كاردەكات، هەنگاوێكی دیكەی ناوە كەگومانەكانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر دەكات.

كۆمسیۆن بڕیاری داوە لەو وڵاتانەی كەدەنگی كلچدارئۆغلۆ زیاترە ماوەی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات لەپێنج رۆژەوە بۆ دوو رۆژ كەمبكاتەوە.

لەوڵاتانی ئەمریكا، ئوستوراڵیا، بەریتانیا، ئیرلەندا، ئیسپانیا، ژاپۆن، كەنەدا و لیبیا كە تێیاندا كەمال كلچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی گەل و سەرۆكی گشتیی جەهەپە لەپێشەوەبووە، ماوەی دەنگدانی لەپێنج رۆژەوە بۆ دوو رۆژ كەمكردەوە.

لەفەرەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیكا و هۆڵندا كە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێشەوەبوو، ماوەی دەنگدان دەستكاری نەكراوە.

سینان ئۆغان كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا كە لەخولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا رێژەی ٥.٢٩٪ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، لە ئێستادا بووەتە ئەكتەری سەرەكی هەڵبژاردن و هەردوو كاندیدەكەی دیكە لەخولی دووەمدا پێویستیان بە دەنگەكانی ئەوەو بەتایبەتی كلچدارئۆغلۆ هەوڵدەدات دڵی ئۆغان رازی بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار