لە باکوری کوردستان ١٢ کەسی دیکە دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کاتێکدا کە یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، پۆلیسی تورکیا ١٢ کەسی دیکەی لە باکوری کوردستان دەستگیرکرد.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، لە ناوچەکانی کەربۆران و ئارتوکلوی مێردین و ناوچەی هەزەخی شڕنەخ پۆلیسی تورکیا دەسی بە ئۆراسیۆنێک لەدژی ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کردووە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و بەو هۆیەوە ١٢ کەس دەستگیرکراون. باسی ئەوەشی کرد کە ئۆپراسیۆنەکە لەسەر فەرمانی داواکاری گشتی شاری ئامەد ئەنجامدراوە و زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەیە.
دوێنیش لە چەندین پارێزگا و ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیا، نزیکەی ٦٥ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە دەستگیرکربوون.
بابهتی پهیوهندیدار