محەمەد حەلبوسى: رۆژى شەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە دەدرێ
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە بەیاننامەیەکدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پرۆژە یاسای بودجە گرنگە و چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدایە کە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێداچونەوەی بودجه له کۆتایدایه و لیژنەی دارایی پەرلەمان ئامادەیە سبەینێ هەینى بودجە رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بۆ دەنگدان.
باسی لەوەشکردوە، لیژنەکە هەندێک بڕگەی زیادکردوە و هەموارکردوەتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی خزمەت بە وڵات بکات، وتیشی: رۆژی شەممە 27ی ئایار رەشنوسی یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت.
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                
 
                        
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                        
                        
                        
                        
                        