دوو راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنی سبەینێی تورکیا بڵاوکرانەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دوو راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوکرانەوە و بەگوێرەی راپرسیەکیان ئەردۆغان و بەگوێرەی راپرسیەکەی دیکە کلچدارئۆغلۆ سەردەکەوێت.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا سبەینی ٢٨ی ئایار بەڕێوە دەچێت و دەنگدەران کاتژمێر هەشتی بەیانی دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پێنجی ئێوارە هەڵبژاردنەکە کۆتایی دێت.

راپرسیەک لەلایەن کۆمپانیای بەتیمارەوە ئەنجامدراوە کە تایبەتە بە لێکۆلینەوە و راپرسیەکان و بەگوێرەی راپرسیەکە ئەردۆگان 52.19٪ی دەنگەکان و کەمال کلچدارئۆغلۆش 47.81٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ ی) راپرسیەکی بڵاوکردەوە کە ٦ هەزار و ٦٠١ کەس بەشداریان تێیدا کردووە. بەگوێرەی راپرسیەکە، کلچدارئۆغلۆ 51.4٪ی دەنگەکان و ئەردۆغانیش 48.6٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار