ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بەڕێوە دەچێت

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی بەیانی دەستی پێکردووە و تاوەکو پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیاش حەوت رێوشوێن و رێنمایی راگەیاندووە.

رێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا بەم شێوەیەیە: ئەمڕۆ فرۆشتنی هەموو جۆرە خواردنەوەیەکی کحولی تاوەکو 12ی شەو قەدەغەیە.

ئەمڕۆ هەموو قاوەخانە، کافێ و شوێنە گشتیەکان دادەخرێن. هۆڵی زەماوەند و ئاهەنگەکان دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە دەکرێنەوە.

جگە لە هێزە ئەمنیەکان، کەس بۆی نییە چەک هەڵبگرێت.

بانگەشەی هەڵبژاردن تاوەکو کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو قەدەغەیە.

تاوەکو هەموو سندوقەکان نەکرێنەوە نابێت هیچ هەواڵ و زانیاریەکی جیاواز بڵاوبکرێنەوە.

ئەمڕۆ لەنێوان کاتژمێر شەش و بۆ نۆی شەو تەنیا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا زانیاری بڵاودەکاتەوە.

دوای کاتژمێر نۆی شەو قەدەغەی سەر ڕۆماڵ و هەواڵ هەڵدەگیرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار