دەمیرتاش بانگەوازی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکات

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لە هاوڵاتیانی تورکیا کرد ئەمڕۆ بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هاوسەرۆکی هەدەپەش دەڵێت، بڕوایان وایە سبەینێ رۆژێکی نوێ دەبێت.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ دەستی پێکرد. پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتی گەلان هاوشێوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردن کە ١٤ی ئایار بەڕیوەچوو، پشتگیری لە کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەکەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە حەوت ساڵە لە زینداندایە لە تویتێکدا بە رستەیەک باسی لە پرۆسەی دەنگدان کرد. سەلاحەدین لە تویتەکەیدا وتی، " تکایە مافی دەنگدانتان بەکار بهێنن."

لەلایەکی دیکەوە میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە کە لە ئەنقەرە دەنگیدا رایگەیاند کە تورکیا لە قۆناغێکی مێژووییدایە. سانجار کە بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هاوشێوەی چاودێران، هەموو هاوڵاتیەک ئاگاداری دەنگەکەی بێت و بیپارێزێت .

 وتیشی، " تاوەکو هەڵبژاردن کۆتایی دێت و ژماردنی دەنگەکان تەواو دەبێت، پێویستە چاودێری بکرێت و دەنگەکان بپارێزرێن. ئێمە بۆ داهاتوویەکی رۆناک ئەرکی سەرشانمان جێبەجێ کردووە. بڕوامان وایە سبەینێ رۆژێکی جیاواز دەبێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار