لە روحا لایەنگرانی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدان

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ناوچەی کانیا خەزالان-ی پارێزگای روحای باکوری کوردستان، لایەنگرانی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدان کە رێگەیان نەداوە بە کۆمەڵ دەنگ بدەن.

بەگوێرەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و مالپەڕە هەواڵییەکانی باکوری کوردستاندا بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک لایەنگری پارتی داد و گەشەپیدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار لە ناوچەی کانیا خەزالانی روحا هەوڵیانداوە بە کۆمەڵ دەنگ بدەن.

چاودێرانی پارتە سیاسیەکانیش رێگەیان لەم خروقاتە گرتووە و بۆیەش لەنێوانیاندا ئاڵۆزی دروست بووە. باسی ئەوە دەکرێت کە لە ناوچەی ئەیوبیەی روحاش لایەنگرانی ئاکەپە هەوڵیانداوە بە کۆمەڵ دەنگ بدەن، بەڵام لەو کاتەدا عەلی شەکەر پەرلەمانتاری جەهەپە لەوێ بووە و چاودێری سندوقەکانی دەنگدانی کردووە و هەوڵیداوە رێگری بکات، بەڵام لایەنگرانی ئاکەپە هێرشیان کردووەتە سەری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار