سەرۆكی دامەزراوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا: گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار زووتر ڕادەگەیەنرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رایگەیاند پێیان وایە بە بەراورد بە گەڕی یەکەم، ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار زووتر رادەگەیەندرێت.
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای دەنگدانی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند: هاووڵاتییان هاوشێوەی گەڕی یەکەم، لەگەڕی دووەمیشدا چ لە دەرەوەی وڵات و چ لە ناوخۆ بە گرنگییەکی زۆرەوە بەشدارییان هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
وتیشی: "هیوادارم ئەنجامەکان ببنە خێر و خۆشی بۆ گەل و دیموکراسیی تورکیا و پارتە سیاسییەکان و کاندیدەکانمان، هەڵبژاردنەکانمان تا ئێستا بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوە دەچێت، دووبارە هیوای بەختێکی باش بۆ خەڵکی تورکیا دەخوازم".
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان وتی: "وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار بە بەشداریی کاندیدانی سەرکۆمار و 24 پارتی سیاسیی بەڕێوەچوو، بەو پێیەی لەم هەڵبژاردنەدا تەنها کاندیدەکانی سەرکۆمار کێبڕکێ دەکەن، پێمان وایە زووتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".