لە یەک شەودا بە 50 درۆنی خۆکوژی ئێرانی هێرش دەکرێتە سەر ئۆکرانیا

ئۆکرانیا هەڕەشەی کاردانەوە دژی ئێران دەکات

وێنەیەکی درۆنی خۆکوژی شاهید لە کاتی هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئۆکرانیا رایگەیاند لە شەوێکدا بە 50 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران هێرش کراوەتە سەر کیێڤ و بەرپرسێک وڵاتەکەش دەڵێت کۆماری ئیسلامی بە بێ زیان دەربازی نابێت.

نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاوی کردەوە؛ تەنها لە شەوی رابردودا بە 50 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (شاهید) پایتەختی وڵاتەکەیان و چەند ناوچەیەکی دیکە هێرشیان کراوەتە سەر و زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە.

سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە ئاماژەی بەوە کردوە بە فەرمانی ڤلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گەلاڵەی سزای درێژماوەی 50 ساڵی ئێران رەوانەی پەرلەمان کراوە و کار دەکرێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەدا.

بە پێی ئەو سزایانە گواستنەوە کاڵای ئێران لە سەرجەم سنورە ئاسمانی و وشکانییەکانی ئۆکرانیا قەدەغە دەکرێت و کار دەکرێت بۆ سزادانی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی.

میخائیل پۆدۆلیاک، راوێژکاری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند؛ دەسەڵاتی تاران راستەوخۆ لەگەڵ روسیا دژی ئۆکرانیا شەڕ دەکات و ئەو هەنگاوەیان بە بێ زیان نابێت.

بە وتەی پۆدۆلیاک کۆماری ئیسلامی نابێت پێی وابێت بەهۆی دوری جوگرافیاکەیەوە یان سەرقاڵبونی ئۆکرانیا بە بەرگریی دژی روسیا، پارێزراو دەبێت لە کاردانەوەی کیێڤ.

جەختی لەوە کردەوە: کردنە ئامانجی کیێڤ بە 50 فڕۆکەی خۆکوژی جۆری شاهید لە لایەن ئۆکرانیاوە بێ وڵام نابێت و کارێک دەکەن ئەو فڕۆکانە بگەڕێنەوە ئەو وڵاتەی کە بەرهەمی هێناون.

کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبارە بە پشتیوانیکردنی روسیا لە جەنگی ئۆکرانیا و زیاتر لە دوو هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی مۆسکۆ کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار