هەدەپە و هاوپەیمانەکانی: هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەدەکە، کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز ئەنجامی یەکەم کۆبونەوەی خۆیان دوای هەڵبژاردن، ئاشکرا کرد.

هاوسەرۆک و هاووتەبێژانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە)، پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبسەنگێنن و نەخشەڕێگەی قۆناغی نوێ دیاری بکەن، کۆبونەوە.

دوای کۆبونەوەکە لایەنەکان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان، " پێویستە بێمۆڕاڵ و چاوترسێن نەبین. لە ئاییندەدا قۆناغی نوێ، بۆ پێکهاتەکانمان و دەزگاکانمان و گەلەکەمان بە فراوانی شیدەکەینەوە. دۆخەکە لەبەرچاو دەگرین. لەدژی ئەم رژێمەی دوژمنی رەنج، ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی، سروشت، گەنج و ژیانە، هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێین. پێویستە کەس گۆمانی نەبێت و بێگۆمان تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین."

پارتی چەپی و سەوز و هاوپەیمانەکانی لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا، ٦١ کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێنابوو. لەلایەکی دیکەوە، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) کە هاوپەیمانی پارتی چەپی سەوزە ٤ کورسی بە دەست هێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار