ئێران؛ تەنها لە مانگێکدا زیاتر لە 140 کەس لەسێدارە دەدرێن

لە پێنج مانگدا لانیکەم 307 کەس لە رۆژهەڵات و ئێران لەسێدارە دراون

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرای دەکەن رێژەی لەسێدارەدان بەراورد بە حەوت ساڵی رابردو زیادی کردوە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 142 کەس لەو وڵاتە لەسێدارە دراون ئەوەش زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانە کە لە مانگێکدا تۆمار کرابێت.

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لانیکەم 22 هاوڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

ئاماژە بەوە کراوە لە پێنج مانگی ئەمساڵدا لانیکەم 307 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون کە بەراورد بە ساڵی رابردو رێژەی لەسێدارەدان 76% بەرز بوەتەوە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رونی کردوەتەوە؛ لە کۆی ئەو کەسانەی لە مانگی ئایاردا لەسێدارەدراون شەش کەسیان بە تۆمەتی سیاسیی و 83 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەرەکان و 47 کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراون و ژمارەیەکیشان بە چند تۆمەتێکی دیکە لەسێدارە دراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار