ئابوریناسان: بەهای لیرە زیاتر دادەبەزێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئابوریناسان ئاسۆی ئایندەی ئابووری توركیا بە «نادیار» وەسف دەكەن.
ئابوریناسان ئاسۆی ئایندەی ئابووری توركیا بە «نادیار» وەسف دەكەن، ، بەڵام پێیانوایە ئەگەر حكومەتی توركیا بتوانێت چارەسەری ئەو تەحەددایانە بكات كەڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەوا ئابووری توركیا توانای گەشەكردنی هەیە بەخێراییەكی تەندروست، بەڵام ئەگەر ئەردۆغان لەسەر سیاسەتە نازانستیە ئابووریەكانی بەردەوام بێت توركیا رووبەڕووی قۆناغێكی درێژخایەنی قەیران دەكاتەوەو بەهای لیرە زیاتر دادەبەزێت و 100 دۆلار دەگاتە دوو هەزارو 500 لیرە لەماوەی دووساڵی داهاتوودا.
نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بەدۆلار نزیكە لەئاستە نزمە مێژووییەكان هەر 100 دۆلارێك، بەرامبەر 2040 لیرەی توركیە كەتەنها لەماوەی ئەم مانگەدا بەهای لیرە 6% دابەزیوەو لەماوەی ئەمساڵیشدا بەڕێژەی 38% بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوە.
هەروەها لەماوەی مانگی نیسانی رابردوو رێژەی بەرزبونەوەی نرخەكان گەیشتە 55%، دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی یەكەمی 2022 ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد كە 85.5% بوو، بەپێی پەیمانگای توركیا.
پێداگری ئەردۆغان لەسەر دابەزاندنی رێژەی سوود بۆ بەرزكردنەوەی گەشەی ئابووری بووەتەهۆی لاوازبوونی بەهای لیرە ، كە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەرامبەر بەدۆلار نزیكەی لەسەدا ٨٠ دابەزیوە».
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكاندا ئەوەی دووپاتكردەوە كەبەردەوام دەبێت لەو سیاسەتەی لەپێنج ساڵی داهاتوودا، ئەمەش راستەوخۆ بەهای لیرەی دابەزاندو لەسەدا چوار رێژەی هەڵاوسانی بەرزكردەوەو بەو هۆیەوە بەشێكی زۆر لەسەرمایەدارانی توركیا سەرمایەكانیان دەبەنە دەرەوەی توركیا وەك روسیاو ئیمارات و سعودیەو مالیزیا كەوەبەرهێنانی پێوە دەكەن.