ئەندامانی لیژنەی دارای بەدووری دەزانن کۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممە بۆ پەسەندکردنی بودجە ئەنجامبدرێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دووری دەزانێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە.
لەكاتێكدا هێشتا پرۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند نەكراوە، بەڵام پەرلەمانی عێراق لە نۆی مانگەوە دەكەوێتە پشووەوە و ئەگەر تائەو كاتە پەسەند نەكرێت، ئەوا چەند مانگێك دوادەكەوێت.
لەمبارەیەوە مستهفا كهرعاوی، ئەندامی لیژنهی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كارهكانی لیژنهی دارایی راگیراون و هێشتا رێككهوتن لهسهر دهستپێكردنهوهی كارهكانیان نهكراوه، بۆیه پێناچێت رۆژی سێشهممه دانیشتنی پهرلهمان بهڕێوهبچێت.
بهگوتهی كهرعاوی پهسهندكردنی بودجه پێویستی به بڕیاری سیاسییه و هێشتا كاروبارهكانی لیژنهی داراییش تهواو نهبوونە.
هاوکات ئیمان عەبدولرەزاق، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند، وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا پەسەندکردنی بودجە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە لە ئێستا یەکلاییکردنەوەی بودجە کەوتوەتە تونێلێکی تاریک و لەدەستی لیژنەی داراییدا نەماوە.
باسی لەوەشکردوە، تائێستا ھیچ ھەواڵێک نییە کە ئاماژەبێت بۆ رێککەوتنی سیاسی بەمەبەستی پەسەندکردنی بودجە، بۆیە لەم ھەفتەیەشدا بودجە پەسەند ناکرێت.
یەکێک لە ناکۆکییە دیارەکانی بودجە پەیوەستە بە پشکی ھەرێمی کوردستان، کەو ئەویش تایبەتە بە شێوازی ھەژمارکردنی ھەناردەی نەوت و چۆنیەتی مامەڵەکردن بە داھاتەکەی لەگەڵ داھاتی دەروازە سنورییەکان.