ته‌ندروستی عێراق :تا ئێستا 140 حاڵه‌تی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراون
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا 140 حاڵه‌تی تووشبووی ئێستا به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رایگەیاند، تا ئێستا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە. جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆخی نه‌خۆشییه‌كه لەژێر كۆنترۆڵدایه و تا ئێستا به سه‌دان كه‌س له‌و په‌تایه چاكبوونه‌ته‌وه.
وتیشی "خاڵی هه‌ره گرنگ كه جه‌ختمان له‌سه‌ری كردووه‌ته‌وه، ئاگاداربوونه له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه و سه‌ردانیكردنی بنكه‌كانی ته‌ندروستی به‌زووترین كات".
سه‌یف به‌در، دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سانی تووشبوو له‌كاتێكی زوودا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، ئه‌وا به‌ئاسانی كۆنترۆڵ ده‌كرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ره‌كانی مردن به‌هێزترن.
تای خوێنبەربوون، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
هاوکات تا ئێستا دوو هاوڵاتی لە هەرێێمی کوردستانیش بەم نەخۆشییە گیاننیان لەدەستداوە.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.