وهزارهتی دارایی عێراق روونكردنهوه لهبارهی بودجه دهدات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە ، کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت وەزیری دارایی لە رەشنوسی بودجەی گشتی ساڵی 2023دا گۆڕانکاری کردوە لە رێگەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمشەو لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو زانیاریانە ڕەتدەکەنەوە کە لە رێگەی سۆشیال میدیا و ئاژانسەکانی هەواڵەوە دەسوڕێنەوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات (وەزیری دارایی لە ڕەشنوسی بودجەی گشتی ساڵی 2023دا گواستنەوەی کردوە)، کە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامی دەدات.
ئەوەش خراوەتەڕو، تەیف سامی جەختی لەوەکردوەتەوە، ئەوەی حکومەت لە پڕۆژەکەدا جێگیری کردوە بەپێی لێکۆڵینەوە و پێویستی وەزارەت و پارێزگاکان بوە، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجەکان بەپێی دیدگای حکومەت لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا، هەر گۆڕانکارییەک دەبێتە رێگر لەبەردەم ئەو کارانەی خەرجکردن کە لەلایەن حکومەتەوە داڕێژراون بۆ دابینکردنی هەمو پێداویستییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی حوزەیرانی 2023، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 8ـی حوەزەیرانی 2023 پەرلەمان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی کارنامەکە؛ دانیشتنەکەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی عێراق و کاتژمێر 01:00 بەڕێوەدەچێت.