لە ماوەی سێ مانگدا لە تورکیا و باکوری کوردستان ٩٤ ژن کوژراون
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی لێکۆلینەوەی بواری کۆمەڵایەتی – سیاسی تورکیا باسی ئەوەی کرد کە توندوتیژی سەر ژنان زیادی کردووە و لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 94 ژن کوژراون.
ناوەندی لێکۆلینەوەی بواری کۆمەڵایەتی – سیاسی تورکیا ئاماری توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە تورکیا و باکوری کوردستان ئاشکرا کرد.
راپۆرتەکە تایبەتە بە یەکێ ئازار تاوەکو 31 ی ئایاری ئەمساڵ و پشتی بە ئامارەکانی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان رادەگرین، بیانێت، ژن نیوز، ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئانت سایاچ بەستووە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، بە گشتی لەو سێ مانگەدا 94 ژن کوژراون و 84 ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.
185 ژن رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە، ٩ ژن بریندار بوون. هەڕەشە لە 34 ژن کراوە، 14 ژن رووبەرووی سوکایەتی و 7ژنیش رووبەرووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.