ئەو ماددانەى ئەمشەو لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى پەسەند کران
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمشەویدا شەش ماددەی لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسند کرد و دانیشتنەکەی بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هەڵگرت.
ئەکۆبونەوەکەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەریەک لە ماددەکانی (یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت، هەشت) پەسەندکران، دەنگدان لەسەر ماددەی دو بۆ کاتێکی دیکە دواخرا، هەروەها ماددەی چوارەمیش لەناو پرۆژەیاساکە لابرا و سڕدرایەوە".
ئەو ماددانەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کە پەسەند کران:
ماددەى یەک: تایبەتە بە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار و دیاریکردنى نرخى نەوت بە 70 دۆلار و پێشبینى بڕى نەوتى هەناردەکراو.
ماددەى دوو: دواخرا کە تایبەت بوو بە خەرجییەکان
ماددەى سێ: تایبەتە بە پاڵپشیى دارایی کەرتى کشتوکاڵ و پیشەسازى و دەسەڵاتى وەزیرى دارایی بۆ ئەو کارە و پەسند کرا.
ماددەى چوار: لادرا کە تایبەتە بە دەسەڵاتى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ گواستنەوە لە پارەى تەرخانکراو لە قەرزەکان و گۆڕینى ئەو لایەنەى کە سوودمەند دەبێت لە قەرزەکان.
ماددەى پێنج: تایبەتە بە دەسەڵاتى راستەوخۆى خەرجکردنى و رێگرى لە تێپەڕاندنى بڕى تەرخانکراو و، پەسند کرا.
ماددەى شەش: تایبەتە بە دەسەڵاتى گواستنەوەى بودجە و پەسند کرا.
ماددەى حەوت: تایبەتە بە دەسەڵاتى بەکارهێنانى یەدەگى بارى لەناکاو و پەسند کرا.
ماددەى هەشت: تایبەتە بە سنووردارکردنى داهات بۆ یەک ساڵ و تاوەکو کۆتایی 2023، پەسند کرا.
کۆبونەوەکە بۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هەڵگیراوە و بڕیارە بەردەوامی بەکۆبونەوەکە بدرێت بۆ پەسەندکردنی تەواوی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاساکە.