لە ماوەی حەفتەیەکدا تورکیا دوو هەزار و ٢١٢ پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی تورکیا رایگەیاند، لە نێوان دوو بۆ هەشتی حوزەیراندا لە هەموو تورکیا دوو هەزار و ٨٢٥ پەنابەر دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش هەزار و ٢١٢ پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی تورکیا کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیایە رایگەیاند، لە ماوەی حەفتەیەدا لە باکوری کوردستان و تورکیا ٧٧٣ ئەفغانی، ٥٦ پاکستانی و و هەزار و ٩٩٦ پەنابەری وڵاتانی دیکە دەستگیرکراون.

هەروەها ٣٥٦ پەنابەری ئەفغانی، ١٠٦ پاکستانی و ٧٥٠ پەنابەری دیکەی وڵاتانی ناوچەکە دیپۆرت کراونەتەوە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی تورکیا دەڵێت، لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمەوە تاوەکو هەشتی حوزەیران، ١٣ هەزار و ٥٨٩ ئەفغانی، هەزار و ٨٧٠ پاکستانی و ٢٧ هەزار و ٩٠ کۆچبەری وڵاتانی دیکە دیپۆرت کراونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار