لە رۆژئاوای کوردستان ٢٢ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکەوە، ٢٢ سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان بریندار بوون.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سەنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ١١ی ئەم مانگەدا لە رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە هێلیکۆپتەرێکیانەوە ٢٢ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
راشیگەیاند، لە ئێستادا سەربازەکان چارەسەر وەردەگرن و ١٠ کەسیان تەندروستییان باشە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و وتی، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بەردەوامە.
بابهتی پهیوهندیدار