ئێران؛ بە بیانوی سەرپۆشەوە بڕیاری دەستگیرکردنی دوو هەزار کەس دەدرێت

پۆلیسی ئێران لە دوو مانگدا زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی لابردنی سەرپۆش تۆمار دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی ئێران رایگەیاند؛ هەزاران حاڵەتی پێشلکردنی یاسای تایبەت بە سەرپۆش لە وڵاتەکە تۆمار کراوە و چەند شوێنێک داخروان و ژمارەیەک کاسبکاریش دەستگیر کراون.

سەعید مونەتزیرمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند؛ لە 15ی مانگی نیسان-ی ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 10 هەزار و 821 حاڵەتی پێشێلکاریی یاسای سەرۆپۆش لە لایەن پۆلیسەوە تۆمار کراوە.

بە وتەی ئەو لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی پابەندنەبون بە سەرپۆشەوە کە نزیکەی دوومانگە لە ئێران دەستی پێکردوە 301 کەس دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان کاسبکار و خاوەن دووکان بون و 133 هەزرا و 147 کەسیش لە رێگەی کورتەنامەوە بۆ جاری دووەم ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتوە.

رونی کردوەتەوە هەر لە رێگەی کورتەنامەوە دوو هەزار کەس ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت دەستگیر بکرێن چونکە پۆلیس زیاتر لە دوو جار ئاگادارکردنەوەی بۆ رەوانەکردن و ئەو کەسانە پابەندی یاسای سەرپۆش نەبون.

ئاماژەی بەوە کردوە هەر لە ماوەی ئەو دوو مانگەی هەڵمەتەکەی پۆلیسدا چوار هەزار دۆسیەی تایبەت بە یاسای سەرۆپۆش رەوانەی دەزگای دادی ئێران کراوە.

پۆلیس لە ئێران ماوەی دوو مانگە بە بڕیاری دەزگای داد هەڵمەتێکی بەفراوانی بۆ دەستگیرکردن و سزادانی ئەو کەسانە لە وڵاتەکە دەست پێکردوە کە پابەندی یاساکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرپۆش و باڵاپۆش نابن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار