هەسەدە ناسنامەی ٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە دوێنێ لەلایەن تورکیاوە شەهید کراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە دوێنێ لە هێرشەکانی سوپای تورکیادا شەهید کراون و ناسنامەی دوو شەڕڤانی دیکە کە شەهید بوون، هێشتا ئاشکرا نەکراون.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتییە، راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاروچکەی منبج و هەرێمی شەهبا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئۆتۆمبێڵێکی شەڕڤانان لە هەرێمی شەهبا لە نزیک کەمپی ئاوارەکان لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە بۆردومان کراوە و بەو هۆیەوە سێ شەڕڤان شەهید بوون"

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، دەشڵێت، درۆنێکی دیکەی تورکیا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کە لەنێو زەویە کشتوکاڵیەکانیاندا بوون، لە نزیک منبج کردە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو منداڵ بریندار بوون.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە کاتێک شەڕڤانان هەوڵیانداوە دوو منداڵەکە رزگار بکەن، رووبەرووی هێرشی درۆنەکانی تورکیا بوونەتەوە و بەو هۆیەوە، پێنج شەڕڤانی دیکە شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، ناسنامەی ٦ شەهیدی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی دوو شەهیدەکەی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار