لە ئامەد دوو بنەماڵە لەسەر زەوی و زار شەڕیان کرد و ٩ کەس کوژران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان دوو بنەماڵە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕیان کرد بەو هۆیەوە ٩ کەس کوژران.

میدیاکانی تورکیا و باکوری کوردستان رایانگەیاند، لە ناوچەی بسملی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان، دوو بنەماڵە لەسەر 200 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بووەتە شەڕیان.

باسی ئەوەیان کرد کە هەردوولا چەکیان بەکارهێناوە و بەو هۆیەوە ٩ کەس کوژراون و ٣ کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، هێزە ئەمنیەکان دەورەبەری ناوچەکەیان گەمارۆداوە و رێگە نادرێت هیچ کەسێک هاتوچۆ بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار