یوکسەکداغ: پشتگیریکردن لە کلچدارئۆغلۆ هەڵە بوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، پشتگیریکردنی هەدەپە لە کەمال کلچدارئۆغلۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا هەڵە بوو.

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە، نوسینێکی بۆ ماڵپەڕی هەواڵی میدڵ ئێست نارد و ئاماژەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا.

یوکسەکداغ پشتگیریکردنی پارتەکەی بۆ کلچدارئۆغلۆ وەک هەڵبژاردەیەکی هەڵە لەقەڵەمدا و وتی، "من و هاورێ سیاسەتمەدارەکانم لە زیندان پێمان وابوو کە پێویستە کاندیدی خۆمان هەبێت."

یوکسەکداغ راشیگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ ئەزمونێکی زۆر گرنگ و چارەنوسساز بوو بۆ هەدەپە و هەدەپە پشتی بە هێزی خۆی نەبەست و بۆیەش پشتگیریکردن لە کلچدارئۆغلۆ ئەنجامێکی خراپی لەگەڵ خۆیدا هێنا.

باسی ئەوەشی کرد کە هەوڵیانداوە، بەرێوەبەری هەدەپە رازی بکەن کە کاندیدێکی ژن دیاری بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەنگ ئامادەکاری کراوە و بڕیارەکان لاواز بوون، هەدەپە ئەنجامی بەدەست نەهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار