ساڵح موسلیم: رەنگە هەموو لایەک قبوڵی کردبێت کە تورکیا هێرش بکاتە سەر رۆژئاوا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ساڵح موسلیم رایگەیاند، رەنگە هەموو لایەک قبوڵی کردبێت کە تورکیا هێرش بکات. سەرنجڕاکێشە کە کەس بەرامبەر بەو هێرشە دژوارانە دەنگی لێوەنایەت. با بڕوانین کە ئەنجامی دیداری ئاستانە چی دەبێت؟ هەربۆیە خۆمان بە هێزەکانی دەرەوە وهەڵوێستی ئەوانەوە نابەستینەوە. بەڵام ئاگادارین. پشت بە هێزی خۆمان و بەڕێکخستنبوونی گەل دەبەستین. ئێمە خۆڕاگری دەکەین، هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە.

سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد. موسلیم رایگەیاند، " بە پێکهێنانی حکومەتی شەڕ تورکیا دەستی بە هێرشەکانی کردەوە. لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە تائێستا هێرشەکان نەوەستاون. دەستیان بە جێبەجێکردنی پلانی هێرشەکانیان کرد کە لە هەموو روویەکەوە نائەخلاقین و لەگەڵ هیچ یاسایەکدا یەکناگرنەوە و هەموو کەس دەکەنە ئامانج. لێرەدا بە تایبەتی دەیانەوێت خۆبەڕێوەبەرایەتی و کورد کە بزوێنەری سەرەکین لەناو ببەن. دەستیان بە پلانی خۆیان کرد. شتێک بۆ ئێمە کە بگۆڕدرێت نییە. ئێمەش وەک گەل بە دڵنیاییەوە خۆڕاگری دەکەین".

موسلیم ئاماژەی بە هەڵوێستی روسیا، ئێران و سوریا بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، "روسیا ئێستا پێویستی بە تورکیا هەیە، بە تایبەتی بە هۆی ئەو گەمارۆیانەی لە ئەنجامی شەڕی ئوکراینا خراوەتە سەر مۆسکۆ. ئەمە ئیتر بابەتێکی نێودەوڵەتیە. چونکە خاڵی لاواز کامە بێت لەوێوە گورزی بەردەکەوێت. پێشبینی ناکەین روسیا شتێک بکات. هەربۆیە بە ئاسانی دەتوانن ملهوڕی بەرامبەر بەئێمە بکەن. چونکە زۆر پەیماننامە لە نێوانیاندا هەیە. بۆیە دەنگ ناکەن. رژێمی سوریاش جگە لە قسەکانی ئێران و روسیا هیچ شتێکی دیکە ناکات. سەرنجڕاکێشە کە کەس بەرامبەر هێرشە دژوارەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر ناوچەکە دەنگی لێوەنایات. ٩ سەربازی رژێمی سوریا کوژران کەس قسەی نەکرد. رژێمی سوریا پەیامی سەرەخۆشیشی رانەگەیاند. خۆی لە خۆیدا روسیا و ئێرانیش هیچ شتێک ناڵێن."

موسلیم باسی لەوەکرد کە بۆ بەردەوامبوونی دیموکراسی تاکە هیوا شۆڕشی رۆژئاوایە و بەم جۆرە بانگەوازی ئاراستەی رای دیموکراتیک کرد: "هێزە دیموکراسیەکان و ئەوانەی کە دەیانەوێت دیموکراسی هەبێت، ئەگەر دەیانەوێت دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوان بێت، دەبێت پشتیوانیمان لێبکەن. چونکە ئەمە تاکە هیوایە. تورکیا، سوریا، ئێران وەک رژێمی دیکتاتۆر لە دژی ئێمە کار دەکەن. ئێمەش خۆڕاگری دەکەین. بە بڕوای من، مافی ئەوەمان هەیە کە بمانەوێت ئەوان پشتیوانیمان لێبکەن. ئێمە داوای ئەوە دەکەین و ئەوە ئەرکی ئەوانە. ئەگەر ئەمە نەکەن، وابیردەکەینەوە کە ئەرکی مرۆیی خۆیان بەجێناگەیەنن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار