سەرەتای مانگی داهاتوو یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای بودجە دوای ئەوەی رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی یاساکە لە ماوەی 15 رۆژدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە (17ــی ئایاری 2023)، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پێش دوو رۆژ یاسای بودجه‌یان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردووه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی پێنج تا پازده‌ رۆژی دیكه‌ په‌سه‌ند بكرێت.

كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رپابوونی شۆڕشی بونیادناوه‌.

بودجەی عێراق دوای گفتوگۆیەكی چڕ لەلیژنەی دارایی و پێنج رۆژی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق پەسەندكراو رەوانەی سەرۆك كۆمار کرا و دوای پەسەند کردنی  دواتر لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی عێراق بڵاودەكرێتەوەو دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت.

لەماددەی 12ی یاساكەدا پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67 جێگیركراوەو هەرێم لەساڵێكدا 18 ترلیۆن دینارو 310 ملیار دیناری بۆ رەوانە دەكرێت و مانگانە ترلیۆنێك و 525 ملیار دینار دەكات وەك دكتۆر ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی كردووە.

هەرێمی كوردستان پێویستە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بداتە بەغدادو 50% داهاتە فیدراڵییەكان و قەرزی بانكی بازرگانی بداتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار