کەنەدا حەوت دادوەری کۆماری ئیسلامی سزا دەدات

سوپای پاسداران: 20 وڵات دەستیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا هەبوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



کەنەدا بەهۆی پێشێلکارییەکان و دەرکردنی بڕیاری قورس لە دژی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران حەوت دادوەری دادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزا دەدات و سوپای پاسدارانیش 20 وڵات بە دەستوەردان لەو ناڕەزایەتییانە تۆمەتبار دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا سزادانی حەوت دادوەری کۆماری ئیسلامی راگەیاند و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش وتی: سزاکان لە چوارچێوەی هەنگاوە ئابورییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا وڵاتانی ئەوروپا سەپێنراوە.

هەر یەکە لە دادوەری دادگاکانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگاکانی (ئەسفەهان، مەشهەد، شیراز، کەرەج، تاران، گورگان) لە لایەن کەنەداوە سزا دراون بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان و دانیشتوانی ئێران.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ مەجید کازمی، سەرۆکی بەشی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ 20 وڵات کە کەنەدا یەکێک لەو وڵاتانە بوە دەستیان هەبوە لە گرژیی و ناڕەزایەتییەکانی ماوەکانی رابردو لە وڵاتەکدا.

بە وتەی ئەو هەر یەکە لە وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، نەمسا، ئیتاڵیا، نەرویج، ئایسلەندا، نیوزلەندا، ئەڵبانیا، کۆزۆڤۆ ، نروژ، کەنەدا ، ئۆسترالیا، ئیسرائیل، سعودیە، بەحرەین و ئیمارات ) دەستیان لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێراندا هەبوە و هاندەربون بۆ دروستبونی گرژییەکان.

سوپای پاسداران بە بەردەوامی وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیای بە هۆکاری هاندانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناوبردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار