مەسرور بارزانی گەیشتنە ئەنقەرە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.
نوسینگەی مەسرور بارزانی رایگەیاند، بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
هەروەها، بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و بەشێک لە ئەندامانی دیکەی کابینەکەی کۆدەبێتەوە.
نوسینگەکەی سەرۆکی حکومەت باسی ئەوەشی کرد کە لە کۆبونەوەکاندا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار