لە جۆلەمێرگ باری نائاسایی راگەیەندرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، هەموو چالاکیەکی مەدەنی قەدەغەکرا و باری نائاسایی راگەیەندرا.

لە شارەکانی باکوری کوردستان بە بیانوی جیاواز، قەدەغەکان کۆتاییان پێنایەت ئەمڕۆ لە پارێزگای جۆلەمێرگ جارێکی دیکە باری نائاسایی راگەیەندرا.

پارێزگاریی جۆلەمێرگ رایگەیاند، هەموو جۆرە چالاکیەکی مەدەنی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، مانگرتن، کردنەوەی چادر و ستاند لە ئەمڕۆ بەدواوە تاوەکو ٥ی تەمووز قەدەغەیە.

پارێزگاریی جۆلەمێرگ باسی ئەوەی کرد کە ئامانجی راگەیاندنی باری نائاسایی، پاراستنی پرەنسیپەکانی دەوڵەت و یەکپارچەیی دەوڵەت و نەتەوەیە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، قەدەغەکردنی چالاکیەکان چالاکیە فەرمیەکان ناگرێتەوە کە قایمقام رێگەی پێبدات.

قەدەغەی چالاکیەکان لە جۆلەمێرگ لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەردەوامە و هەموو ١٥ رۆژ جارێک درێژ دەکرێتەوە.

قەدەغەکردنی چالاکیەکان لە کاتێکدایە کە دوو رۆژ لەمەوبەر شەڕێکی گەورە لە ناوچە سنوریەکانی پارێزگاکە لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار