تەرخانکردنی پارە لە ئێران بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان ئاشکرا دەبێت

داوای شەش ملیارد دۆلار کراوە بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران

ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە تاران

یەک ساڵ لەمەوپێش



گروپێکی هاککەر بەڵگەنامە نهێنییەکانی هەوڵەکانی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرا دەکات.

گروپی هاککەر بە ناوی سەرهەڵدان تا روخان (قیام تا سەرنگونی) نامە نهێنییەکانی نێوان هێزە چەکدارەکان و دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی، سەرۆک کۆماری ئێران رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی بودجە و پارە بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان.

لە بەڵگەنامەیەکدا کە ئەو گروپە هاککەرە بڵاوی کردوەتەوە ئاماژەی بەوە کراوە ؛ هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان لە قۆناغی یەکەمدا و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵ و دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان داوای 220 ملیۆن دۆلاریان کردوە کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە.

گروپەکە دەقی ئەو نامانەی کە ناوەندی (ساروڵڵا)ی سەر بە سوپای پاسداران بۆ نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ناردوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردوەتەوە.

لە نامەکاندا دەرکەوتوە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی داوای شەش ملیارد دۆلاری کردوە بە ئامانجی تۆکمەکردنی هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان بەڵام بڕیار دراوە لە چەند قۆناغێکدا ئەو بڕە پارە و بودجەیە رادەستی هێزە چەکدارەکان بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار