ئێران، تورکیا و سوریا لەسەر نەخشەڕێگەیەکی روسیا رێککەوتن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری روسیا لە سوریا، رایگەیاند، ئێران، تورکیا و روسیا لەسەر نەخشەڕێگەی روسیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و دیمەشق رێککەوتوون.

میدیاکانی روسیا لە زاری ئەلکساندر لاڤرینتیەڤ نوێنەری روسیا لە سوریا رایانگەیاند، وڵاتەکەی لە کۆبونەوەی ئاستانادا نەخشەڕێگەیەکی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا پێشکەش کردووە و لایەنەکانیش لەسەر نەخەشەڕێگەکە رێککەوتوون.

لاڤرینتیەڤ ئاماژەت بەوەکردووە کە هەموو لایەنەکانی بەشدار نەخشەڕێگەکەیان پەسەند کردووە و پێشنیازەکانیان خستووەتەڕوو و وتی، بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەکە لە ئێستادا پێویستی بە هەماهەنگی هەیە.

نوێنەری روسیا لە سوریا دەشڵێت، جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەکە پێویستی بە کاتە. گرنگترین شتیش ئەوەیە کە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام نابێت درەنگ بخرێت و لایەنەکان لەسەر ئەم پێشنیازە رێککەوتوون.

دوێنێ ٢١ی حوزەیران ٢٠مین خولی دانوستانەکانی ئاستانا کۆتایی هات. لایەنەکانی بەشدار ئەنجامنامەی ئاستانایان بڵاوکردەوە، بەڵام ئەنجامی ئەوتوویان لە ئەنجامنامەکەدا رانەگەیاند.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، ئەو وڵاتانە رایانگەیاندووە کە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، جوداخوازە و لە ئەنجامی ئاستانادا تەنیا دژایەتیکردنی کورد تیشکی خراوەتە سەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار