بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی لە لاوازترین قۆناغدایە

ئیدانەی رێککەوتن و چاوپۆشیی وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکرێت

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسانی پێشوی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا جەخت لە پشتیوانیی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران دەکەنەوە و رایدەگەیەنن کۆماری ئیسلامی بەهۆی شۆڕشی ژینا کەوتوەتە لاوازترین قۆناغی دەسەڵاتی خۆیەوە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە کۆبونەوەی ساڵانەی (ئەنجومەنی بەرگریی نیشتیمانی ئێران) سەر بە رێکخراوی موجاهیدنی خەلق لە شاری پاریس، وتی: کۆماری ئیسلامی هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ لاواز نەبوە و کوژرانی ژینا ئەمینی شۆڕشێکی گەورەی بۆ ئازادیی لە ئێران لێکەوتوەتەوە.

هاوکات لیزا تراس، سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەریتانیا و ستێڤان هارپێر، سەرۆک وەزیرانی پێشوی کەندا هەر لەو کۆبونەوەیەدا پشتیوانیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی دەربڕی.

ئەو سێ بەرپرسەی پێشوی ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە رێککەوتن و چاوپۆشیی وڵاتانی رۆژئاوا لە کۆماری ئیسلامی کرد و ئیدانەی ئەو چاوپۆشیانەیان کرد کە بوەتە هۆی سەرکوتی توندتری خەڵک و خۆپیشاندەران.

وتەکانی ئەو بەرپرسانە لە کاتێکدایە دانوستانە نهێنی و ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بوە و هاوکات یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی نەخستوەتە لیستی تیرۆری ئەوروپا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار