ئەمساڵ 26 کەس لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، ئەمساڵ 26 کەس لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان سزاکانیان تەواویش بووە.

عەمەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە پارێزگای کۆجائەلی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە فشارەکانی نێو زیندانەکانی تورکیا کرد و رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 26 زیندانی سیاسی گیانیان لەدەستداوە کە 11 کەسیان پێشتر زانراوە نەخۆشی مەترسیداریان هەیە.

گەرگوریئۆغلۆ باسی ئەوەشی کرد کە بەرپرسانی حکومەت باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک لەو زیندانیانە خۆیان کوشتووە، بەڵام ئەمە نیشانەیەکی پرسیارە لای ئەوان، چۆنکە لە بارودۆخی زینداندا زەحمەتە کەس خۆکوژی بکات.

پەرلەمانتارەکەی پارتی چەپی سەوز دەڵێت، " بەشێک لە زیندانیان نازانرێت کە چۆن گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا کە کامێرای چاودێری لەنێو زیندانەکەدا هەیە. ئێمەش ئەم زانیاریانە لە پارێزەران و خانەوادەی زیندانیان وەردەگرین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار